10  رۆژە خەڵکی ئێران لەنێو ترسدا دەژین

هاووڵاتییانی ئێران
هاووڵاتییانی ئێران

دە ڕۆژە خەڵکی ئێران شەوانە بە ترسەوە سەر لەسەر سەرین دادەنێن و ڕۆژانە بە دڵەڕاوکێوە دەژین، لە ترسی هەڕەشەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

دە ڕۆژە خەڵکی ئێران شەوانە بە ترسەوە سەر لەسەر سەرین دادەنێن و ڕۆژانە بە دڵەڕاوکێوە دەژین،

 ئیسرائیل هەڕەشەی کردووە هێرشێکی سەخت و وێرانکەر و کاریگەری دەکاتە سەر دامەزراوە ستراتێژییەکانی ئێران، ئەم هەرەشەیە ئەگەر بە کرداری بکرێ و بنکە ئەتۆمییەکان و ژێرخانەکانی وزە بە ئامانج بگیرێن، تەنانەت ئەگەر ژیانی هاووڵاتیانی ئیرانیش نەگرێ، دۆخی ژیانیان زۆر دژوارتر لە ڕابردوو دەکات.

هاوڵاتتیەکی ئڕانی دەڵێت:بەڵێ ئێمە نیگەرانی ئاسایشی خۆمانین و حەز ناکەین شتێکی وا ڕوو بدا و وڵاتەکەمان بچێتە ناو دۆخی قەیرانەوە و تووشی جەنگ بێت و جەنگ بێتە ناو وڵاتەکەمان.

لە بەرانبەردا لایەنگرانی دەسەڵات دەڵێن، پێشوازی لە جەنگ دەکەن لەبەر ئەوەی ئەگەر لەم ڕێگایەدا بشکوژرێن شەهید دەبن.

هاووڵاتییەکی دیکەش دەڵێت:من هیج نیگەران نیم، لێشمان بدا گرینگ نییە. ئێمە شەهید دەبین، ئەوپەڕەکەی ئەوەیە ئێمە شەهید دەبین.

بەشێک لە هاووڵاتیانیش پێیان وایە ئیران و ئیسرائیل بە تەمای جەنگێکی گەورە و یەکلاکەرەوە نین و هەوڵ دەدەن دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت.

ئێرانییەکی دیکەش گوتی:من پێم وا نییە ئێستا لە دۆخێکدا بین ئەم دوو وڵاتە خوازیاری جەنگێکی تەواو لە نێوانیاندا بن، لەبەر ئەوەی بۆ هەردوو لا، لێکەوتەی ئابووری و سەربازیی زۆر قورسی دەبێت.

هەڕەشەکانی ئیسرائیل هەر ئێستاش ژیانی هاوولاتیانی ئیرانیان دژوارتر لە پێشوو کردووە، لە 10 ڕۆژی رابردوودا بەهای دراوی ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەهای بۆرسە بەردەوام لە دابەزیندایە و زێڕ زۆر گران بووە، ئەم دۆخەش کاریگەریی لەسەر کۆی بازاڕ داناوە و گرانی وهەڵاوسان پەرەیان سەندووە.