یەكەم كەشتی نەوتی ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا

ڤەنزوێلا دووچاری كەمی بەنزین بووەتەوە

K24 - ھەولێر

سەرەڕای ھۆشدارییەكانی ئەمەریكا، یەكەم كەشتی سووتەمەی ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا.

بەگوێرەی داتاكانی ریفین تیتیف ئایكۆن، كە تایبەتە بە چاودێری جووڵەی كەشتییە گواستراوەكان، لە كۆی 5 كەشتی سووتەمەنی ئێران، یەكێکیان گەیشتە ناوچەی ئابووری ڤەنزوێلا، بەو پێیەی كە ڤەنزوێلا دووچاری كەمی بەنزین بووەتەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش لەگەڵ ئێران ئەو رێككەوتنەی كردووە، ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو ھۆشدارییانەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریكاوە دراوەتە ئێران، بەوەی كە واشنتن خوێندنەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ھەنگاوەی ئێران دەكات.

بەگوێرەی رێککەوتنی  ئێران و ڤەنزوێلا، ئێران ملیۆنێک و 530 هەزار بەرمیل بەنزین هەناردەی ڤەنزوێلا دەکات. 

ئەو ھەنگاوەی نێوان ھەردوو وڵات، رووبەڕووی ئەمەریکایان دەكاتەوە، بەو پێیەی كە تاران و کاراکاس لە لایەن واشنتنەوە سزادراون و لەلایەن ئەمەریكاوە خوێندنەوە بۆ ئەوە دەكرێت كە سزایان بەسەردا  بسەپێندرێت.