رووحانی و ئه‌ردۆغان: پێویسته به په‌له سنووری ئێران و توركیا به رووی یه‌كدیدا بكرێته‌وه
رووحانی و ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد و جه‌ختیانكرده‌وه، پێویسته سنووره‌كانیان به رووی یه‌كدیدا واڵا بكه‌ن.
ئاژانسی "فارس"ی هه‌واڵی نیمچه ره‌سمی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئێران و توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كانیان كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بواری ئابووری و بازرگانی كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌و قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه داوه، كه به هۆی كۆرۆناوه جیهانی گرتووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، رووحانی و ئه‌ردۆغان به پێویستیان زانیوه سنووری ئاسمانی و وشكانی نێوان هه‌ردوو وڵات له نزیكترین ده‌رفه‌تتدا بكرێـته‌وه و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی رێگهشدا، رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگرنه به‌ر.