هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمینجار بەشداریی لە SIAL PARIS 2024 دەکات
بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا وەبەرهێنەرە جیهانییەکان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە پێشانگەیەکی گەورەی بواری پیشەسازی و بەرهەمە خۆراکییەکان لە شاری پاریس SIAL PARIS 2024 دەکات.
شاندێکی حکوومەتی بۆ یەکەمین جار بەشداریی لە SIAL PARIS 2024 دەکات، کە پێشانگەیەکی گەورەی بواری پیشەسازی خۆراک و بەرهەمە خۆراکییەکانە، لە شاری پاریس بەڕێوە دەچێت، کە زیاتر لە 17 هەزار کۆمپانیای گەورەی بواری پیشەسازی خۆراک لەسەر ئاستی 200 وڵات لە پێشانگەکە بەشدار دەبن.
پێشانگەی SIAL PARIS 2024 لە رێکەوتی 19 تا 23 تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەدەچێت و هەرێمی کوردستان بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی وەک پەتاتە، برنج، هەنگوین، هەنار و دۆشاوی تەماتە نمایش دەکات و لەم ڕێگەیەوە بە بازاڕی جیهانیان دەناسێنێت.
لەهەمان کاتدا ماڵپەڕی سەرەکی SIAL PARIS 2024، هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشداربووەکان و بەرهەمەکانیان بە فەرمی تۆمار کراون بۆ دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو کۆمپانیا وەبەرهێنەرە جیهانییانەی کە خواستیان لەسەر بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە SIAL PARIS 2024 دەرفەتێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی پەیوەندی درێژخایەن لەگەڵ وەبەرهێنەرانی نێودەڵەتی و، کردنەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرهەمە کوردییەکان و ناساندنی هەرێمی کوردستان وەک سەرچاوەیەکی کشتوکاڵی کوالیتی بەرز.