سلێمانی.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی سێ کەس بریندار بوون
پێنجشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەری 2024، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی سێ کەس بریندار دەبن، یەکێکیان سکاڵای لە بنکەیەکی سلێمانی کردووە، لەو کاتەی ویستوویەتی بچێتە ژوورەوە بنەماڵەکەی دیکە هاتووە و بووە بە شەڕە تەقە لە نێوانیاندا.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو پەیامنێرە، پاسەوانی بەردەرگای بنکەکە و ئەفسەرێکی بنکەکە و پۆلیسیك بریندار بوون، ئێستە هەردوو بنەماڵەکە چەند کەسێکیان دەستگیرکراوە، ئەوانەی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
دەشڵێت: ئێستە بەشێکی زۆری کارمەندانی ناو بنکەی پۆلیس هاتوونەتە بەردەم بنکەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کردووە.