نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک لەسەر چواری ئافرەتانی عێراق لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوە شوویان کردووە
بەردەوامبوونی دیاردەی شووکردنی خوار تەمەنی یاسایی، بێڕیزیكردنه به کۆمەڵگەی عێراقی، بەتایبەتی لە شارە دوورە دەستەکان و ناوچە گوندنشینەکان ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه، دیارترینیان جیابوونەوە، مردن لەکاتی منداڵبوون، هەروەها حاڵەتی تۆمارکراوی خۆکوشتن و هەڵهاتنیان.
لەڕووی یاساییەوە، ئافرەتی خوار تەمەنی یاسایی ئەگەر گرێبەستی مارەبڕینەکەی بەبێ ڕەزامەندیی ئەو کرا بێت، مافی ئەوەی هەیە سکاڵای جیابوونەوە تۆمار بکات. ئێستا فشارێكی زۆر له په‌رله‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی هه‌موار بكرێته‌وه، كه بەگوێرەی ئەو هەموارە دەتوانرێت كچانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی و له ته‌مه‌نی 9 ساڵی به‌شوو بدرێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2022 زیاتر لە یەک لەسەر چواری ئافرەتانی عێراقی کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، شوویان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بەشی گەشەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان، دووپاتی کردۆتەوە ئافرەتانی خێزاندار کە تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوەیە له‌ساڵی 2018 به‌ڕێژه‌ی 7.2% بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2021 ڕێژه‌كه بۆ 9.9% بەرزبووەتەوە، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش بۆ نه‌بوونی پەروەردە، خراپی بارودۆخی ژیان و دابونەریتەکانهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تییش له‌باره‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی شووکردنیی خوار ته‌مه‌نی یاسایی ئاشكرای ده‌كه‌ن" کچێکی لادێنشین بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی ناتوانێت سکاڵا لە بەردەم دادوەر تۆمار بکات، به‌هۆی دابونه‌ریته‌كانه‌وه ناچارە بێدەنگ بێت و ملکەچی بڕیاره‌كه بێت؛ به‌جۆرێك شووکردن لە تەمەنێکی کەمدا، کاریگەری خراپی به‌سه‌ر دەروونییانهوه داده‌نێت، جگه له بێبەشکردنیان لە خوێندن، هاوكات له قۆناغی منداڵی و هەرزەکارییش بێبه‌ری ده‌بن و ناتوانن ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.