ئاستی گەشتیاری جیهانی گەورەترین داکەوتن تۆماردەکات
ئاستی گەشتیاری جیهانی 70% داکەوتووە
K24 - ھەولێر
ئاستی گەشتیاری جیھانی رووبەڕووی گەورەترین داكەوتن بووە، كە لە پەنجاكانی سەدەی رابردووەوە بەم ئاستە داكەوتنی تۆمار نەكردووە.
رێكخراوی گەشتیاری جیھانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ كەرتی گەشتیاری جیهانی بەرێژەی 70% دابەزین تۆماربكات و ئەو رێژەیەش بە گەورەترین ھەژماردەكرێت لەوەتەی پەنجاكانی سەدەی رابردووەوە تاوەكو ئێستا.
رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پێشبینیە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر ئەو كەرتە كراوە، لەكاتێكدایە وڵاتانی سەرتاسەری جیھان لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە قۆناغ بە قۆناغ دەست بە كردنەوەی سنوورەكانیان دەكەنەوە.
كەرتی گەشتیاری بە یەكێك لەو كەرتانە دادەنرێت، كە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، زۆرترین زیانی بەركەوتووە.