ترەمپ داوای لێکۆڵینەوە لە چالاکی کۆمپانیا چینییەکان دەکات
ترەمپ داوای چاوپێداخشاندنەوە بە كۆمپانیا چینییەكان دەكات
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەو کۆمپانیا چینیانە بکرێت کە لە بۆرسەکانی ئەمەریکا تۆمارکراون، ئەو داواکارییەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان واشنتن و پەکین.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە، تیمێکی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بازاڕە داراییەکان راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چالاکی کۆمپانیا چینییەکان بکەن، کە بۆرسەکانی ئەمەریکا تۆمارکراون، و ئامانجیشیان پاراستنی وەبەرهێنە ئەمەریکییەکانە.
بەگوێرەی داتاکان لە ساڵی 2019 زیاتر لە 150 کۆمپانیای چینی لە بۆرسەکانی ئەمەریکا تۆمارکراون، بەهای بازاڕییەکانیان دەگاتە ترلیۆنێک و 200 ملیار دۆلاری ئەمەریکی.
یەکێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چینیش عەلی بابایە کە ساڵی 2014 لە بۆرسەی نیویۆرک تۆمارکراوە و بەهای بازاڕییەکەی دەگاتە 25 ملیار دۆلاری ئەمەریکی.