فازڵ میرانی میوانی بەرنامەی "بۆ هەمووان"ـە

سەهین موفتی (ڕاست) و فازڵ میرانی (چەپ)
سەهین موفتی (ڕاست) و فازڵ میرانی (چەپ)

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، میوانی ئەمجارەی بەرنامەی "بۆ هەمووان"ـی کوردستان24ـە. 

بەرنامەکە کاتژمێر 09:30 خولەکی ئەمشەو (شەممە، 09-11-2024)، لەلایەن سەهین موفتی، پێشکەش دەکرێت و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە شاشە و پلاتفۆرمەکانی کوردستان24 پەخش دەکرێت.

لە چاوپێکەوتنەکەدا، باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ئێستەی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکە دەکرێت.