کۆیە.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا
لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای کۆیە دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک کرا.
بە پێی زانیاری کوردستان24، لە قەزای کۆیە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک کرا، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا.
هاوکات ئۆتۆمبێل و ماڵی ئەو کەسەی کە دەستڕێژی گولـلەی کرایە سەر بەهۆی تەقینی غازەوە سووتان.
لای خۆیەوە تەندروستیی کۆیە بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: تەرمی کوژراوەکە هێنراوەتە پزیشکی دادی.