ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: تەواوی سنوورەکانمان داخستووە

قه‌یس مه‌حمه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان
قه‌یس مه‌حمه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ته‌واوی سنووره‌كانی عێراقیان داخستووه‌؛ ده‌شڵێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی عێراق پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانن.

شه‌ممه‌، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، قه‌یس مه‌حمه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق توانای پاراستنی عێراقیان هه‌یه‌ و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵنگارییه‌ك ئاماده‌ن.

قه‌یس مه‌حمه‌داوی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، له‌پێناو پاراستنی عێراق ته‌واوی سنووره‌كانی عێراقیان داخستووه‌ و بۆ پاراستنی عێراق پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان.