'برۆنەر' ئەو نازییەی 'ئەسەد' بۆ ئەشکەنجەدانی زیندانییانی سیدنایا سوودی لە ئەزموونەکەی وەرگرت

ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د چه‌ندان تاوان و كاری دژ به مرۆڤی به دوای خۆیدا ئاشكرا كرد. گرتووخانه‌ی سیدنایا له دیمه‌شقی پایه‌ته‌خت، كه به "قه‌سابخانه‌ی مرۆیی" ناسراوه، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی سووریا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی ئه‌سه‌د تێیدا تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیان كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ دامه‌زراندنی گرتووخانه‌ی سیدنایا پشتیان به ئه‌فسه‌ره نازییه‌كان به‌ستووه، كه به‌شدارییان له "هۆلۆكۆست"ـدا كردووه و هاوكاریی وردیان سه‌باره‌ت به سیسته‌می ئه‌م قه‌سابخانه مرۆییه و شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كان پێشكه‌ش به ڕژێمی ئه‌و وڵاته كردووه.
ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ی نازییه‌كان
ڕاپۆرته‌كان سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د سوودی زۆری له ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ی نازییه‌كان بۆ بونیاتنانی ئه‌م گرتووخانه‌یه وه‌رگرتووه. ئه‌و ڕاپۆرتانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڕزگاربووانی گرتووخانه‌كه و ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر ژیان و جه‌سته و بیركردنه‌وه‌یاندا هاتووه، ده‌یسه‌لمێنێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا به كرده‌وه په‌یڕه‌ویان له شێوازی نازییه‌كان له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ جووه‌كان وه‌رگرتووه.
ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ـی به‌ریتانی له‌م باره‌وه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له خۆڕا نه‌بووه، سووریا دوای جه‌نگیی دووه‌می جیهانی بووه په‌ناگه‌ی ئارامی نازییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك دیمه‌شق له ژێر سایه‌ی ئاڵۆزی و پێكداهه‌ڵپژانه سیاسییه‌كان و گه‌ڕان به دوای میكانیزمه‌كانی خۆسه‌پاندن و كۆنترۆڵكردن، بووه شوێنێكی ئارام بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌كوو ئه‌لۆیس برۆنه‌ر (Alois Brunner)، یاریده‌ده‌ری هه‌ره‌نزیكی به‌رپرسی دۆسیه‌ی دوورخستنه‌وه و ئاواره‌كردنی هه‌زاران جوو له "كامپه‌كانی مردن" له ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا. برۆنه‌ر و هاوشێوه‌كانی له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نه‌ك هه‌ر خۆیان گه‌یانده سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی، به‌ڵكوو له‌ناو ڕژێمی به‌عس بوونه ڕاوێژكار و پرسوڕایان پێ ده‌كرا.
دانی ئۆرباخ، مێژوونووسی ئیسرائیلی له كتێبی "هه‌ڵاتووه‌كان"ـدا كه تایبه‌ته به نازییه هه‌ڵاتووه‌كان، له‌م باره‌وه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، برۆنه‌ر و هاوشێوه‌كانی له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له سووریا بوونه ڕاوێژكار و پله‌داری حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته. هاوكات ئیفرایم زۆرۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی برۆنه‌ر به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئه‌زموون و شێوازی هه‌واڵگریی بۆ سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ناچاركردنی گیراوه‌كانی به دانپێنان له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕژێمی سووریا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته گواستووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، برۆنه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی له سووریا بووه، به ناوی خوازراو ڕاوێژكار و مامۆستای ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگریی سووری بووه و ئه‌زموونی خۆی له سه‌رده‌می نازیسزمدا له پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی سووری و شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوه‌كان به كار هێناوه. برۆنه‌ر به ته‌نیا ڕاوێژكاری هونه‌ری نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌شدار بووه له پێشخستنی شێوازه‌كانی سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزیسۆن به به‌رنامه‌ی تایبه‌ت.
ئه‌ندامانی هه‌واڵگریی وڵاتان و ئاژانسی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌نته‌رپوول" ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر، هه‌وڵیان دا ده‌ستیان بگاته برۆنه‌ر له دیمه‌شق، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
زۆرێك له ئه‌فسه‌ره نازییه‌كان دوای خۆكوشتنی ئه‌دۆلف هیتله‌ر و كه‌وتنی به‌رلین له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌ڵاتن و ژماره‌یه‌كیشیان خۆیان گه‌یانده سووریا.
برۆنه‌ر و نزیكایه‌تی له ئه‌سه‌دی باوك
برۆنه‌ر ماوه‌ی چل ساڵ له سووریا له‌ژێر سایه و پارێزبه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئه‌سه‌د مایه‌وه و له به‌رانبه‌ردا له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كاتێك حزبی به‌عس له 1963 ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌د كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه خزمه‌تی ئه‌و ڕژێمه بكات.
برۆنه‌ر كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك نه‌مساییه، ساڵی 1912 له دایك بووه، له ئه‌فسه‌ره نزیكه‌كانی هیتله‌ر بوو و ده‌ستی له چه‌ندان تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیدا هه‌بوو. دوای كه‌وتنی نازیسم و خۆكوشتنی هیتله‌ر، خۆی خزانده ناو په‌نابه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوێكی خوازراوی به كار هێنا و پاشان له ساڵی 1953ـدا به پاسپۆرتێك به ناوی "جۆرج فیشه‌ر"، به‌ره‌و میسر هه‌ڵات، پاشان خۆی گه‌یانده سووریا.
له سووریا چاوی به فرانتز ڕادماخه‌ری هاوڕێی كه‌وت كه یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره نازییه‌كان و له سه‌رده‌می هیتله‌ردا سه‌رۆكی نووسینگه‌ی كاروباری جووه‌كان بوو له ئه‌ڵمانیا. ڕادماخه‌ر له سووریا برۆنه‌ری كرده كارمه‌ندی كۆمپانیای ڕۆژهه‌ڵات بۆ بازرگانی (Orient Trading Company، كه تایبه‌ت به خۆی بوو.
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ساڵی 1961 دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداگه‌ڕانێكی زۆر، زانیان "فیشه‌ر"، له ڕاستیدا برۆنه‌ره. هه‌مان ساڵ برۆنه‌ر نامه‌یه‌كی مینڕێژكراوی له دیمه‌شق پێ گه‌یشت و دوای كردنه‌وه‌ی به ڕوویدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا چاوێكی له ده‌ست دا، ئه‌و كات زانی ئاشكرا بووه. ساڵی 1966 ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له سووریا ده‌ستی پێ كرد، كاتێك چاوی به حافز ئه‌سه‌د كه‌وت، كه ئه‌سه‌د ئه‌و كات وه‌زیری به‌رگریی سووریا بوو.
ئه‌سه‌د له‌مه‌وبه‌دوا سوودی له ئه‌زموونی برۆنه‌ر وه‌رگرت. ئه‌دۆلف ئایخمان، سه‌رۆكی پۆلیسی نهێنیی ئه‌ڵمانیا (Gestapo) له یاداشتانه‌كانیدا له باره‌ی برۆنه‌ره‌وه نووسیویه‌تی "یه‌كێك بوو له باشترین پیاوه‌كان." برۆنه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێنج ساڵی خایاند، واته تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌سه‌د كۆده‌تای كرد له ساڵی 1971ـدا، وه‌كوو ڕاوێژكاری نافه‌رمی ئه‌منی تایبه‌ت به ئه‌سه‌د كاری ده‌كرد و ڕاوێژی بۆ تیرۆری چه‌ندان نه‌یاری كردووه. پاشان كه ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به‌شدارییه‌كی كارای له دامه‌زراندنی سیسته‌می هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته كرد، به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه و پلانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌واڵگری و ئه‌منیی هاوشێوه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بوو. له‌م باره‌وه ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریی فه‌ره‌نسی كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له دیمه‌شق كاری ده‌كرد و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ برۆنه‌ر هه‌بووه، شایه‌تی ئه‌و ڕاستییانه بووه و گوتوویه‌تی، برۆنه‌ر زۆر له ئه‌سه‌د نزیك بووه و كاری مه‌زنی هه‌واڵگریی كردووه.
كورسیی ئه‌ڵمانی و ژووری په‌ستان
یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌سه‌د ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییانی پێ ده‌درا كورسییه‌ك بوو كه پێیان ده‌گوت "كورسیی ئه‌ڵمانی"، كه به‌هۆیه‌وه پشتی زیندانییه‌كانیان پێ ده‌شكاند، كاتێك زیندانییه‌كه‌یان له‌سه‌ر درێژ ده‌كرد و به‌ره‌و دواوه ده‌یانچه‌مانده‌وه. به گوته‌ی دانی ئۆرباخ، ئه‌مه داهێنانی برۆنه‌ر بووه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، ئامێری په‌ستان له ژووره‌كانی ناو زیندانه‌كه‌دا هه‌بووه و به یه‌كجار ده‌یان كه‌س خراونه‌ته ژێرییه‌وه و گیانیان سپاردووه، هه‌روه‌ها ژووری كیمیاییش هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای گیان سپاردن، به خێرایی شی ببنه‌وه و شوێنه‌واریان نه‌مێنێت.
زانیارییه مه‌زه‌نده‌كراوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێوان ساڵانی 2011 – 2015 له زیندانی سیدیانا گیانیان سپاردووه، 13 هه‌زار كه‌س بوونه، له كاتێكدا 20 هه‌زار كه‌س زیندانی بوون تێیدا.
ڕژێمی ئه‌سه‌د له پاڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی، هاوكات چه‌ندان شێوه‌ی دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دژی گیراوه‌كان به كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خواست و ویستیان تێك بشكێنێت، به‌تایبه‌تی كه به‌رده‌وام له خه‌و بێبه‌شتی ده‌كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌شكه‌نجه‌دراوانیان پێ بگات، ژینگه‌یه‌كی پڕ له بێئومێدی و پشێوییه‌كی به‌رده‌وامی دروست ده‌كرد، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ ترساندن و وه‌رگرتنی زانیاریی، به‌ڵكوو هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مرۆییان له‌ناو ببات. ئه‌مانه و چه‌ندان شێوازی دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌د، لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات بوو و برۆنه‌ر ده‌ستی باڵای تێیاندا هه‌بوو.
دیار نییه برۆنه‌ر چ ساڵێك مردووه، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ڵێت، ساڵی 1992 مردووه، هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێیان وایه ساڵی 2010 له ته‌مه‌نی 98 ساڵیدا له دیمه‌شق مردووه.