سلێمانی بۆ وای لێهات؟
هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا .. ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ئه‌نجامه
K24 – هه‌ولێر:
ئاماری حاڵه‌ته‌كانی مردن له سلێمانی زیاتر هه‌ڵكشا و له 24 كاتژمێری رابردوودا (9) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا. ته‌نیا له سلێمانی به بێ ئیداره‌كانی 171 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون. هاوكات ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی پسپۆڕ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا هۆشداریان دا. وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له په‌یامێكدا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به باشترین رێگه بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا ده‌زانێت. شاره‌زایه‌كی بواری نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان داوا ده‌كات، پلانی نوێ دابنرێن و به هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی نوێ، رێكاری نوێ بگیرێنه به‌ر و هێشتا ئومێد ماوه په‌تاكه كۆنترۆڵ بكرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، ئه‌مشه‌و له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌ندێك ناوچه و به‌داخه‌وه په‌له كرا له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت رێكاره‌كان زۆر باشتر توندوتۆڵ بكرێنه‌وه و سزای ئه‌وانه بدرێت كه رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
پزیشكانی به ئه‌زموون تكا ده‌كه‌ن
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (23ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا سێ پزیشكی پسپۆڕ له خه‌مخۆریان بۆ ره‌وشی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایانگه‌یاند، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندوتۆڵ بكرێن. نه‌خۆشخانه‌كان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تووشبووه ناگرن.
د. رزگار عه‌لی، یه‌كێك بوو له‌و سێ پزیشكه و گوتی: ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێت هه‌رچی زیاتره هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن. پێویسته هاووڵاتیان به ته‌نگ ژیان و سه‌لامه‌تی خۆیانه‌وه بن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پسپۆڕی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ و نوێنه‌ری ته‌ندروستی جیهانی له سلێمانی، رایگه‌یاند، كادیرانی ته‌ندروستی ده‌ره‌قه‌تی خزمه‌تكردنی تووشبوان نایه‌ن و ژێرخانی ته‌ندروستی به‌رگه ناگرێت. نه‌خۆشخانه‌كان ناچارن هاوه‌ڵ(مرافق) بۆ نه‌خۆش دابنێن و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره. پشكنینه‌كان نزیكه‌ی شه‌ش رۆژیان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربچن. وه‌ك ته‌ندروستی جیهانی داوامان له ته‌ندروستی سلێمانی كردووه، لوك داونی ته‌واوه‌تی بكرێت.
داتاكان چ ئاماژه‌یه‌ك ده‌ده‌ن؟
به گوێره‌ی داشبۆرنی ئۆنلاینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری سلێمانی ئاماره‌كان به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی مه‌ترسیدار روو له هه‌ڵكشانن. تا كاتژمێر (8:00)ی ئێواره‌ی (23ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، (107) كه‌س له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه. ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (3168) كه‌س، له‌و ژماره‌یه ئێستا (2313) كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانن.
وه‌ك له هێلكاری داشبۆرده‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له سلێمانی رۆژی (22ی حوزه‌یران)، به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه (250) حاڵه‌ت بووه، ئه‌مڕۆ به‌راورد به دوێنێ، (213) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌كه كه‌متر بووه.
به گوێره‌ی هێلكاری و داشبۆرده‌كه‌ی حكومه‌ت به روونی ده‌رده‌كه‌وێت له ده‌ستپێكی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆناوه رێژه‌ی تووشبوون به شێوه‌یه‌كی نیمچه جێگیری و تا 25ی ئایار ته‌نیا (203) حاڵه‌تی تووشبوون له سلێمانی هه‌بووه، دواتر له 30ی ئایاردا ژماره‌ی تووشبوون هه‌ڵكشاوه بۆ (272) كه‌س و رۆژانی دواتر به شێوه‌ی ترسناك هه‌ڵكشاوه. تا ژماره‌ی تووشبوون له (23ی حوزه‌یران)دا گه‌یشتووه‌ته (3168) كه‌س.
له رووی ره‌وشی تووشبووانه‌وه، سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی (107) كه‌س، ته‌نیا (%23.6)ی تووشبووان چاره‌سه‌ر كراون و (%73)یان له ژێر چاره‌سه‌ردان، به‌ڵام وه‌ك پزیشكانی پسپۆڕ و وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌یان پێكردووه، زۆرینه‌ی تووشبووان نیشانه‌كانی كۆرۆنایان لێ ده‌ركه‌وتووه و به‌شێكیشیان ره‌وشی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
له رووی ره‌گه‌زه‌وه، نێر (%61.5) و مێ (%38.5)ه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه رێژه‌ی تووشبوونی مێینه كه‌متره به‌راورد به نێرینه و له وڵاتانی جیهانیش ئه‌و تێبینییه كراوه، كه رێژه‌ی تووشبوانی مێ له هه‌ندێك وڵات كه‌متره له نێر.
له رووی ته‌مه‌نی تووشبووانه‌وه، به‌راورد به هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان (30 - 39) ساڵدایه و له ده‌یه‌ی سێیه‌می ته‌مه‌نیاندان، كه له هه‌ڕه‌تی هێز و گه‌نجیدان، زۆرترینی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. به دوای ئه‌وانیشدا ئه‌وانه‌ی له ده‌یه‌ی چواره‌می ته‌مه‌ندان. به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، بۆ نموونه ئیتاڵیا، كه زۆرینه‌ی به‌ساڵاچووان تووشبووی كۆرۆنا بوون، له سلێمانی به‌ساڵاچوان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی حه‌فتا ساڵه‌وه‌یه كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوونیان تێدا تۆمار كراوه و به‌دوای ئه‌وانیشدا ئه‌و كه‌سانه دێن، كه له ده‌یه‌ی شه‌شه‌می ته‌مه‌ندان.
ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایه‌ی به‌سه‌ر ره‌وشی كۆرۆنادا له سلێمانی هاتووه، دكتۆر عوسمان سه‌لیم ره‌سوڵ، پسپۆڕی نەخۆشیەگوازراوەكان لە هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەكانی سەر بە بەڕێوبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ سایتی كوردستان24 هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه‌ی خۆی بۆ قه‌یرانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و شه‌پۆله‌كانی هه‌ڵكشان و داكشانی كۆرۆنا له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك پێشنیاز بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه خسته‌ڕوو.
دكتۆر عوسمان، كه ماستەر لە تەندروستی گشتی و لیكۆڵینەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی لە زانكوی نیوكاسڵ لە بەریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، گوتی: ئێستا لە ڕەوشێکداین، کە ڤایرۆسەکە لەناو هەموو ناوچەکان بە بەربڵاوی بڵاوبووەتەوە و هەموومان هێندە لە ڤایرۆسەکە نزیکین، کە بۆی هەیە توشی ببین. لە لایەنی سیستمی چارەسەریشەوە ڕەوشەکە مەترسیدارە. ئەوەش لەبەر ئەوەی کە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا کە پێویستیان بە نەخۆشخانە هەیە لەناکاو زۆربوون و سیستمی چارەسەرمان لەژێر فشارێکی زۆر دایە و بەبێ پشتیوانی زۆرخێرا ئەنجامەکانی جیی دڵخۆشی نابن. ئێستا مەترسییەکە گەورەترە لە هەرکاتێکی تر؛ نەخۆشیەکە، مەترسی ئیدارەی قەیران و ترسی بەرگەنەگرتن و فریانەکەوتنی سیستمی تەندروستی بۆ چارەسەری ژمارەی زۆر خێرا هەڵکشاوی توشبووەکان، کە پێویستیان بە ستافی تەندروستی و یارمەتی پزیشکی (ئۆکسجین، ئامێر و چارەسەری دەرمانی ناو نەخۆشخانە) هەیە له ئارادایه.
.jpg)
سیستمی ته‌ندروستی
له سلێمانی به‌شێك له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ر به سه‌ندیكا پزیشكییه‌كان به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه، به له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و ره‌وشه ته‌ندرووستییه مه‌ترسیداره‌ی رووبه‌ڕووی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌یان بوه‌ته‌وه، مانگرتنیان راگه‌یاند. ئه‌مه له كاتێكدایه له چه‌ندین بۆنه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی رۆڵی ستافی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كرد و بۆ زیاتر هاندان و گه‌یاندنی سووپاسگوزاری خه‌ڵكی كوردستان، راسته‌وخۆ له رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كرد. و گوتی: "ئێمه قه‌رزارتانین و ده‌ستی ماندووبوونتان ده‌گوشین"، هاوكات حكومه‌ت له چه‌ندین بۆنه‌دا هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی روونكردووه‌ته‌وه. مانگرتنی كارمه‌ندانی ئه‌و سه‌ندیكایانه له كاتێكدایه كه هاوپیشه‌كانیان له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام له ئه‌ركدان.
له‌و باره‌یه‌وه د. عوسمان سه‌لیم ره‌سوڵ گوتی: سیستمی تەندروستیمان پێش ئەم قەیرانە بەتوانایەکی دیاریکراو لەگەڕدابووە و لەناو قەیرانەکەشدا بەو وجودەی کە هەبوو کارمەندانی تەندروستی بە نەخۆشخانە و کەلوپەلانەی نەخۆشخانە ڕووبەڕووی قەیرانەکە بوونەتەوە وا تا ئاستێکی باش بە سیستماتیکی. ئەنجامەکانیش جیی ڕەزامەندی بووە. بۆنموونە، پێنج مانگە کارمەندانی نەخۆشخانەکان و خۆپاراستن توانیبویان ڕێگابگرن لە ڤایرۆس و نەخۆشیەکە زیاترلە ئاستێک بڵاو ببێتەوە.
گوتیشی: سیستەم بەرگەی گرتووە، بەڵام ئێستا کە ڕووبه‌ڕووبوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسەکە، بەهۆی هۆکاری جیاجیاوە، نەخۆشییەکە هەڵچوونێکی زیادی بەخۆیەوە بینیوە. لەبەرامبەردا سیستمی تەندروستیمان بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە ئاستی هەڵچوونی نەخۆشیەکە گه‌شه‌ی كردووه. بارگرانی و ماندوو بوونی ئێستا سیستەمەکە باری گرانترە و کارمەندان ماندوون و ژیانیان لەمەترسیدایە و باری دەروونیان پێویستی بە پشتیوانیە.
بۆچی كۆرۆنا به‌و جۆره هه‌ڵكشا
هه‌ڵكشانی كۆرۆنا ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی مامه‌ڵه‌ی ئیداره و خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ركراون. وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا باسی كرد، په‌له كرا له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێنماییه‌كان له ده‌روازه‌كان فه‌رامۆش كران.
سه‌باره‌ت به كۆی هۆكاره‌كان، ئه‌و شاره‌زا پزیشكییه، ده‌ڵێت: هۆکار هەن. هۆکاری جیۆگرافی، ئیداری، دارایی، کۆمه‌ڵایەتی جیۆپۆلێتیکی و هۆکاری تر. گوتیشی: ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هاتە سلێمانی لە ئێرانەوە بوو. لەسەرەتای ئەم پەتایە جیهانیە لە ئێران زۆر بە بڵاوی و ئوستانەکانی ئێرانی وەکو لوڕستان و کوردستان و ئازربایجانی غەربی لەگەڵ سلێمانی سنوور و دەرچەی کراوەیان و تێکەڵی کۆمەڵایەتی بەربڵاو و زۆر و نزیکی هەیە. هه‌روه‌ها گەشتیاری لە سلێمانی بۆ شارەکانی ئێران بۆ چارەسەری پزیشکی و سەردانی کۆمەڵایەتی هۆکاری تر ئەمدیوئەودیو کردن زیاتر بوو بەراورد بە ناوچەکانی دیكه. هەرچەندە هەوڵ درا کە خەڵکی هاتوو یان رۆیشتوو لە نێوان سلێمانی و ئێران‌دا ناونیشانیان بە لیژنەکانی تەندروستی بڵێن. بەڵام هەندێك کەس بەپیر ئەم ئەرکە پێویستە نەهاتووە، بێگومان لەبەر ئەوەی ژمارەی ئەوانەی کە هاتن و چونیان کردبوو لە ئێران بۆ سلێمانی بەبەراورد زۆر زیاتر بوون لەوانەی لە بۆ هەولێر و دهۆک کردبوویان، ژمارەی ئەوانەش کە خۆیان ئاشکرا نەدەکرد زیاتر بوون لەوانەی لە هەولێر و دهۆک خۆیان دەشاردەوە لە تیمە تەندروستییەکان.
درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی بووه‌ته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له سلێمانی درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی بوو. له كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زاندا، تێبینی ده‌كرا به هۆی ئاسانكارییه‌كانی ئیداره‌ی شاره‌كه و كرانه‌وه‌ی رێگه‌كان، خه‌ڵكێكی زۆر له نۆره‌ی ته‌نانه‌ت ناوساجی و شه‌ربه‌ت و شیرینی كۆده‌بوونه‌وه. كرانه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان به بڕیاری ئیداری و ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی ده‌كرد.
ته‌نانه‌ت له دابه‌شكردنی مووچه‌شدا، كه پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان دابه‌شكرا، وه‌ك د. عوسمان سه‌لیم ره‌سوڵ ده‌ڵێت لەو بانکەی بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییه رۆژانە لە مانگەکانی نیسان و مایس بە هەزاران کەمئەندام و خانەنەنشین شانبەشانی یەک کۆدەبوونەوە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان. ئەمە لە ناو زۆربەی بانکەکانی سلیمانی بەدیدەکرا.
هۆكاره‌كانی دیكه
د. عوسمان سه‌لیم ره‌سوڵ پێی وایه تاكەکانیش لە سلێمانی جورئەتی سەرپێچی ڕێنماییە تەندروستیەکانیان زیاتر بوو بە بەراورد بە دوو ناوچەکانی دیكه. لە نیوەی مانگی نیسانەوە (سەرەتا و ناوه‌ڕاستی مانگی رەمەزان) پێداگری جەماوەر و گروپەکانی فشار لە سلێمانی و سەرانسەری ناوچەکە بۆ کرانەوە (نۆرماڵ بوونەوە) زیادیکرد. بەڵام لەبەرامبەردا ڕۆشنبیری خەڵک و ڕێکاری پێویست فەراهەم نەبووبوو بۆ ئامادەسازی بۆ کردنەوه‌ی بازاڕ و مزگەوت و شوێنە گشتییەکان. هەتا ئەوکاتە، تیمەکانی تەندروستی سلێمانی، کە لەژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە بەڕێوبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی بەهۆی تیمێك لە پسپۆڕانی ئیپیدمیۆلۆجی و هۆشیاری و بەدواداچون و بەڕێوەبردن، توانیان ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە دابەشی چەندین زۆن بکەن و حاڵەتەکان یەکە یەکە دەزانران و کۆنترۆڵ بوون.
ئه‌و شاره‌زایه رای وایه ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی بێ به‌رنامه رووی له نۆرماڵكردنه‌وه كردووه و گوتی: لە مانگی مایسەوە بەبێ بەرنامەیەکی نوێ (نورماڵبوونەوەی نوێ) بازارەکان و شوێنە گشتییەکان و مزگەوتەکان کرانەوە. ئەمانە و زیاتریش کاریگەری نەرێنیان هەبوو. خەڵک زانیاری دروستی پێنەدرا قەدەغەکرابوو بێتەدەرەوەی ماڵ. دواییش وەزارەتی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ئاسانكرد و کەرەنتینیان شکاند. دواتر لەناکاو لە هەندێك شوێن و بۆ جەژن دیسان دایاننایەوە، بەڵام لە سلێمانی دانەنرایەوە. ئەمە فەوزای ئیداری قەیرانی پێوەبوو.
قۆناغه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له سلێمانی
به رای د. عوسمان سه‌لیم ره‌سوڵ قۆناغه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی به‌م جۆره‌ن:
قۆناغی یه‌كه‌م: لە مانگی شوبات تا دوای نیوەی نیسان قۆناغی یەکەم بوو. تێیدا هەماهەنگیەکی تۆکمە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و بەشەکانی بەڕێوبەرایه‌تی تەندروستی سلێمانی دەبینرا و هاووڵاتیانیش تا ئاستیکی باڵا پابەندی ڕێنماییەکان بوون و لە ماڵەکانیان مانەوە و تەنانەت میدیاکانیش بە سۆشیال میدیاکانیشەوە زۆر لێپرسراوانە مامەڵەیان لەگەڵ هەلومەرجەکە کرد.
قۆناغی دووه‌م: لە دەیەی یەکەمی مانگی نیسانەوە بۆ کۆتایی مانگی مایس، دووهەم قۆناغ بوو، کە قۆناغێکی ڕاگوزەر دروستبوو، بەهۆی درێژی ماوەی کەرەنتینی هاووڵاتیان و قورسایی ئابووری سەرخەڵک لە لایەک و پێنەدانی زانیاری تەواو بە هاووڵاتیان دەربارەی پلانی حکومەت، خەڵک لە جدی بوونی مەترسییەکە سارد بوونەوە.
له‌م قۆناغه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌س و كه‌ناڵ له سلێمانی هه‌وڵیاندا پرسی كۆرۆنا وه‌ك چه‌كێكی سیاسی له دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنن و ته‌نانه‌ت گومانیشیان له بوونی په‌تاكه له سلێمانی بۆ هاووڵاتیان درووست ده‌كرد. هاوكات له ئاستی سه‌ركردایه‌تی هه‌ندێك لایه‌ن تانه‌یان له بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی حكومه‌ت ده‌دا و پێیان وابوو، حكومه‌ت له به‌ر هۆكاری دیكه‌ی شاراوه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كاته‌وه و داوای شكاندنی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ده‌كرد.
ته‌نانه‌ت ده‌روازه‌كانی سلێمانی به رووی ئێران‌دا كرانه‌وه و به بێ هیچ جۆره پشكنینێك له ئێرانه‌وه خه‌ڵك رووی له سلێمانی ده‌كرد. بارهه‌ڵگره‌كان كه كه‌لوپه‌لیان ده‌هێنایه شاره‌كه، به بێ پشكنین ده‌ربازی سنووری هه‌رێم ده‌بوون. له نێوان كه‌ركووك و سلێمانیش ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ كرابوو و به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی له پارێزگاكانی عێراق گیری خواردبوو، له رێی كه‌ركووكه‌وه گه‌ڕایه‌وه سلێمانی.
د. عوسمان سه‌لیم ره‌سوڵ ده‌ڵێت: هەندێک جموجوڵی سیاسی لە نێو خودی بەرپرسانی ئیداری و سیاسی لە سلێمانی لە لایەک و سلێمانی و هەولێر لە لایەکی ترەوە بە تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕێوبەرایەتی و وەزارەت دەلاقەی تێکەوت و ئەوە بوو کەرەنتین بە بێ پلانی تۆکمە و بە بێ چاودێری شکێندرا و تاڕادەیەک مەرزەکان ئاوەڵا کران.
ئەوەبوو لە دوارۆژەکانی مانگی مایسدا وەزارەتی ناوخۆ دیسان داوای کەرەنتینی کرد پاش ئەوەی بۆ ماوەی پازدە ڕۆژ خەڵک بێ خاوەن بەجێهێڵدرا. لەم قۆناغەدا هەم هاووڵاتیان متمانەیان بە کەرتی تەندروستی بەشێوەیەکی دراماتیکی دابەزی نەوەك هەر پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نەبوون، بەڵکو لەبەرامبەری وەستانەوە و هەم دەستەڵاتی خۆجێی سلێمانیش کاری جدی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانیی وەزارەتی ناوخۆ نەکرد.
لە لایەکی دیکەوە خەڵکێکی هەلپەرست یان ناکامڵی سیاسی و دینی هەوڵی قۆزینەوەی هەلومەرجەکەیان دا و چوونە نێو خۆپیشاندانی خەڵک و بە سوود وەرگرتن لە بێزاری و نەهامەتییەکانی خەڵک سەرمایەگوزاریان بۆ خۆیان کرد.
لەم قۆناغەدا کارەکان لەکۆنترۆڵی هۆبەی نەخۆشیەگوازراوەکان نەمابوو و هێشتا ئامارەکان وا نیشان دەدران کە نەوەك نەخۆشییەکە لە ژێر کۆنترۆڵە بەڵکو نەماوە. لەم ڕوەوە شپرزەییەکی بێ وێنە لە ناو بەڕێوەبەرایەتی سەریهەڵدا و هەماهەنگی نێو سەکتەرە جیاوازەکان لاواز بوو و متمانەی کۆمەڵگه بە بڵاوکراوە و بڕیارەکان زیاتر لاواز بوو.
قۆناغی سێیه‌م: لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە تا دوایی (قۆناغی سێهەم) بەداخەوە خەڵکی نەخۆش بەپێی خۆی پەنایان برد بۆ نەخۆشخانەکان بەهۆی ده‌رکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە لێیان و پشکنینی تاقیگەیان بۆدەکرا و دەردەکەوت کە نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە.
ئامارەکان بە جۆرێکی خێرا هەڵکشان و بەهۆی ئەو هۆکارانەی سەرەوە و نەبوونی موچەی ستافی تەندروستی و نەبوونی بودجەیەکی شەفاف بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە و فرەخاوەنی و میدیای نابەرپرس و شاردنەوەی ڕاستییەکان لە خەڵک فشارێکی زۆری خستووه‌تە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی، کە پێویستە بە خێرایی کاری جدیان لەسەر بکات.
چاره‌سه‌ر چییه
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و له كۆنفرانسێكی میدیاییدا داوایكرد، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه بكرێت. هاوكان ئیداره‌ی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ده‌ركرد. له چه‌مچه‌ماڵیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی ده‌ركرا.
د. عوسمان سه‌لیم وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان پێی وایه "بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران پێویستمان بە مەرکەزیەتی پرۆفێشنالیزم هەیە. بە وەلانانی ناکۆکییەکان لەسەر ئاستی حزب و تەکەتول و تاك و پێویستە لەهەموو کاتێکدا ئیدارە، بە تایبەت لەکاتی قەیرانەکاندا، کار بدرێتەوە ئەهلی کار". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بێگومان لە سلێمانیش پەیوەستی بە پرۆفێشناڵێتی هەیە. هەتا ناوەڕاستی مانگی چوار هۆبەی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان دەوری سەرەکی و چارەنووسسازی بینیوە. ئێستاش ده‌كرێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت، لەسەرەتای ئەم قەیرانە، بە بەرچاوی ئاژانسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، تەندروستی سلێمانی و بەسەرپەرشتی هۆبەی نەخۆشیەگوازراوەکان تەنگیان بە ڤایرۆسەکە هەڵچنی و لە هەموو سوچێکدا بۆی دەگەڕان. توانرا پێشڕەوی باش بکرێت بەرەو کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".
تا دوو مانگی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت
باسی له‌وه‌شكرد بێگومان لەم جەنگەدا مانی ئومێد پەیوەندی بە ئامارەکای ئێستا نییە. "بەبۆچونی من و لێوردبوونەوەم لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و دەرەوە، ئاماری ئێستا ئەنجامی هەڵسوکەوتی دوومانگ لەمەوبەرن و دەرکەوتەکانی هەتا نزیکەی دوو مانگی تریش بەردەوام دەبن، ئاماری قوربانیان بە توشبوون و مەترسی لەسەر گیان لە هەڵکشاندا دەبێت تەنانەت هەرچی بکەین".
روونیشیكرده‌وه، "داخستنی شارەکان بەتەواوەتی کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی ژمارە و ماوەی توشبوون و مەترسی مردن و هەروەها بەخێرایی تۆکمەترکردن و پشتیوانی بەشەکانی چارەسەر و خۆپاراستن و کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی تەندروستی. بەڵام داخرانیش دەستپێبکەینەوە بۆ دوو سێ هەفتە، دیسان هەر پێویستە کرانەوە ڕووبدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا نەخۆشخانەکان بەخێرایی کەلوپەل و ئامێریان دەوێت. هەر دواکەوتنێك لەم ئاراستەیە، ژمارەی مردن زیاتر دەکات. لەهەمانکاتدا، پێویستە وابکرێت بەزووترین کات کۆمەڵگه خاوەندارێتی ئەم رووبەڕووبوونەوە بکات (کۆمەڵگه بەشداری بکات) ئەوەش بە ڕۆشنبیرکردنی کۆمەڵگه‌یە. گوتراوە کە زانیاری و زانست تواناکان زیاد دەکات".
پێویسته چی بكرێت
له كاتێكدا كه وه‌زیری ته‌ندروستی داوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات و پزیشكانی پسپۆڕ داوای پابه‌ندی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌وه ده‌كه‌ن، د. عوسمان ده‌ڵێت: "دەسەڵات لەگەڵ پسپۆڕەکانی تەندروستی پێویستە نەوەك هەر بەزوترین کات گۆڕانکاری لە پلانی رووبه‌ڕووبوونەوەی ئەم هەڵچوونە تازەیەی توشبوون بکات، بەڵکو بودجەی جێبەجێکردنی پلانەکەش دابین بکات و لەهەمانکاتدا پێشنیازدەکەم کە بۆردێکی زانستی ئەکادیمی بۆ بەردەوام پیداچونەوەی هەڵسوکەوتە چارەسەری و خۆپاراستنەکان دابمەزرێت. وەکو بۆردێکی زانستی پرۆفێشناڵی هەمەلایەنەی تەندروستی. بە پێویستی دەزانم کە پێداچوونەوە بە پلانەکاندا بکرێت بە تێڕوانین لە ئەنجامەکان و داتاکانی ماوەی تێپەڕێندراوی جێبەجێکردن. توانای مرۆییەکەش، ئەگەر پشتیوانی بکرێت، بەرگە دەگرێت".