مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فارووق رەفیق دەکات

مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی فارووق رەفیق سەرەخۆشی لە بنەماڵ و کەسوکاری دەکات

سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بۆ کۆچی دوایی بیرمەند و نووسەری ناسراوی کورد فارووق رەفیق ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

مەسرور بارزانی دەشڵێت: خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

فاروق رەفیق نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کورد ئەمڕۆ 28ـی نیسانی 2026، لە ماڵەکەی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد