ئیمارات بە بەهای 30 بۆ 50 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد دەکات

کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاند: ئیمارات لە فەرەنسا کۆمەڵگەی ژیری دەستکرد دەکاتەوە لەگەڵ ناوەندی زانیاریی باڵا بە توانای یەک گێگاوات.

پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، کۆشکی ئیلێزێ ئاشکرای کرد، ئیمارات بە بەهای 30 بۆ 50 ملیار یۆرۆ، کۆمەڵگەیەکی ژیری دەستکرد و ناوەندیكی باڵای زانیاریی لە فەرەنسا بە تەنها گێگاواتێک دروستدەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو وەبەرهێنانەی ئیمارات لە فەرەنسا، بەشێکە لە ڕێککەوتنی هاوبەشی هەردوو وڵات لەبواری ژیری دەستکرد کە ئەم ئێوارەیە بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و محەممەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات ئیمزا کرا.