بۆ پشتیوانیی مەسک، ترەمپ بڕیار دەدات ئۆتۆمبێلێکی تێسلا بکڕێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا نوێ دەکڕێت وەک نیشاندانی متمانە و پشتیوانیی بۆ ئیلۆن مەسک، کە سەرکردایەتیی هەوڵەکان دەکات بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی حکومەتی فیدراڵی.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی Truth Social نووسیویەتی: مەسک هەموو شتێک دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی یارمەتی میللەتەکەمان بدات، کارێکی گەورە دەکات!
نرخی پشکەکانی تێسلا، دوای ڕۆژی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووبووەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ڕەخنەی زیاتر لە ڕۆڵی مەسک وەک سەرۆکی "جەلاد"ی ترەمپ، لەکاتێکدا ئەو دوانە هەوڵ دەدەن قەبارەی حکوومەتیان بچوک بکەنەوە ناو دەبرێت.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئۆتۆمبێل و فرۆشگاکانی تێسلا تێک دراون، لەنێویاندا تەقەکردن لە بریکاری کۆمپانیایەک لە ئۆریگۆن و سەدان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر پێشانگایەک لە مانهاتن.
لای خۆیەوە مەسک، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس سوپاسی ترەمپی کرد و نووسی: سوپاس بۆ تۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ.