سەرۆک بارزانی بەشداریی پرسەی حاجی میرخان دۆلەمەری کرد

دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، سەرۆک بارزانی بەشداریی پرسەی حاجی میرخان دۆلەمەری، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی کرد.

سەرۆک بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و لە خودای گەورەش داواکار بوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

حاجی میرخان دۆلەمەری، خەڵکی گوندی خەردنی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بوو، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، بەشداریی لە چەندین داستانی خەباتی بزاوتی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا کردووە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر-دهۆک، حاجی میرخان دۆلەمەری و شوفێرەکەی گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆ لە گوندی خەردنی زێدی خۆی، کە سەر بە قەزای مێرگەسۆری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، بەخاک سپێردرا.