سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی: هیچ شوێنێک بەهۆی گرانفرۆشییەوە دانەخراوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن بازاڕەکان جمەیان دێت لە کڕیاران و زۆرترین قسە و باسیش دەربارەی بازاڕ بکرێت گرانبوونی پێداویستییەکانی خەڵکە بۆ جەژن.
شەممە، 29ـی ئاداری 2025، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: زۆر بە وردی و بەچڕی چاودێری بازاڕمان کردووە، بەهۆی گرانفرۆشییەوە هیچ شوێنێکمان دانەخستووە، دوای بەدواداچوونمان تەنیا دوو حاڵەتی پێ بژاردن هەبووە.
ئاسۆ عومەر، فرۆشیاری گۆشتە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: نرخەکان هەڵواسراون و بەشێوەیەکی گشتیی جێگیرن و نەگۆڕاون.
لە دەستپێکی مانگی ڕەمەزاندا لیژنەکانی بازاڕ و قایمقامیەت چاودێری بازاڕ دەکەن بۆ ڕێگریكردن له خواردنی ماوەبەسەرچوو و گرانبوونی پێداویستییەکانی خەڵک.