لەبارەی تەندروستی هونەرمەند سابیر کوردستانی روونكردنەوە دەدرێت
"ئێستا تەندروستی جێگیرە"
دوای تووشبوونی هونەرمەندی ناوداری كورد سابیر کوردستانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی ئاسا لە سلێمانی، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
لە راگەیەندراوێكدا دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد، زیاتر لە هەفتەیەکە هونەرمەند سابیر کوردستانی لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا، لە سەرەتای گەیشتنی بە نەخۆشخانەی ئاسا هەموو پێداویستیەکی چارەسەری بۆ دابینکراوە، تەنانەت بە هەوڵی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئاساو بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پلازمای خوێنی بۆ دابین کراوە وهەموو پێداویستیەکی چارەسەری و ژووری تایبەتی بۆ دابینکراوە، لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدایە".