بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر: یەکەی تایبەت بە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو دروستدەکرێت

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، تەواوی ئاوەڕۆی هەولێر دەخرێتە نێو یەکەیەکی تایبەت بە بەکارهێنانەوەی ئاو و کار بۆ خاوێنکردنەوەی زیاتری ئاوی هەولێر دەکرێت.
زەردەشت سەرسام بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بە کوردستان24ـی گوت: لە ماستەر پلانی نوێی هەولێر لەگەڵ فراوانبوونی زیاتری چوار یەکی تایبەت بە دووبارەبەکارهێنانەوەی ئاو دروست دەکرێت، بەڵام ئەوەی ئێستا لە بەرنامەی ئێمەدایە یەکەیەکی تایبەت بە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو دروست دەکرێت و پاڵاوتنی بۆ دەکرێت.
زەردەشت سەرسام گوتیشی: دروستکردنی ئەم یەکەیە دەبێتە هۆی خاوێنبوونەوەی زەوی و پاكڕاگرتنی کەش و هەوا، دیزاینی تەواوی پڕۆژەکە تەواوبووە، سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کۆمپانیاکانی یابانین.
بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر باسی لەوەش کرد،کار بۆ ئەوە دەکرێت هەموو ئاوەڕۆی هەولێر بهێندرێتە نێو ئەم یەکەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی پاکبکرێتەوە.