ئیسرائیل بەچڕی چەند پێگەیەکی حووسییەکانی لە یەمەن بۆردومان کرد
ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا چەند پێگەیەکی حووسییەکانی لە یەمەن بۆردومان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا، هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی کردە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن، بە تایبەتی لە ناوچەی بەندەری حودەیدە.
میدیای حووسییەکان ڕایگەیاند: ئیسرائیل شەش پێگەی لە بەندەری حودەیدە بۆردومان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 30 فڕۆکەی ئیسرائیلی بەشداری ئەو هێرشانەیان کردووە و دامەزراوە گرنگەکانی وەک پاڵاوگەکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبایان کردۆتە ئامانج.
لەلای خۆیەوە ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، هێرشەکە تەنیا ئیسرائیل کردوویەتی بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا کراوە..
دوێنێ یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، حووسیەکانی یەمەن چەند مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و یەکێک لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن کەوتووەتە خوارەوە یەکێکی دیکەش لە ناوەراستی ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە.
