چین لە بارەی تایوان وەڵامی ئەمەریکای دایەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین وه‌ڵامی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ده‌داته‌وه كه ڕایگه‌یاندبوو، سوپای چین خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر تایوان ئامادە ده‌كات.
شه‌ممه، 31ـی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕه‌خنه‌ی له پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا گرت، كه ڕایگه‌یاندبوو، هێزە سەربازییەکانی چین، مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەرکێکی گرنگ، کە ڕەنگە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر تایوان ئامادە بکەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتووشیه‌تی، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات كارتی پرسی تایوان بۆ ملكه‌چپێكردنی په‌ككین به‌كار بهێنێت، به‌ڵام نابێت یاریی به ئاگر بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی هێگسێت، به فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تییان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
شەممە، 31ـی ئایاری 2025، پیت هێگسێت، هۆشداری دا لەوەی هێزە سەربازییەکانی چین، مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەرکێکی گرنگ، کە ڕەنگە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر تایوان ئامادە بکەن.
هێگسێت، لە میانی کۆڕبەندی ئاسایشی شانگریلا لە سەنگافورە گوتی: "ئەوە زانراوە، کە شی جین پینگ، سەرۆکی چین، فەرمانی بە سەربازەکانی کردووە تا ساڵی 2027، هێرش بکەنە سەر تایوان، هەروەها سوپایەک بۆ ئەو کارە دروست دەکات، و ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەکەن."
هێگسێت، داوای لە هاوپەیمانە ئاسیاییەکانی واشنتن کرد بە خێرایی خەرجییە سەربازییەکانیان لە بەرانبەر هەڕەشەکانی چین زیاد بکەن.
هێگسێت، هۆشداری دا لەوەی چین "خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکانی ئۆقیانووسی هیندی و ئۆقیانووسی هێمن."