سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عادل باخەوان دەکات
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیرانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی بە دکتۆر عادل باخەوان و خانەوادەکەیان گەیاند بۆ کۆچی دوایی باوکیان و هیوای سەبر و ئارامی بۆ خواستن.