بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 170 ڕووداوی جۆراوجۆر، ڕوویان داوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە 170 ڕووداوی جۆراوجۆر، لە سەرانسەری هەرێم ڕوویان داوە.
سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەسەر فەرمانی لیوای مافپەروەر یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پلانی دیاری کراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداو و بارودۆخە لەناکاو و نەخوازراوەکان، لە ڕۆژانی جەژندا خرابوونە ئامادەباشی و سوپاس بۆ خوا، تەواوی کارەکان بەگوێرەی پلانەکە بەڕێوە چوون."
ئاماری ڕووداوەکان لە ڕۆژانی جەژندا بریتی بووە لە؛
ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، کۆی گشتی 173 ڕووداو لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕووی داوە، هەروەها 75 ڕووداوی سووتانی پووش و پەلاشیش هەبووە.
دەشڵێت: ڕووداوەکانی خنکان، یەک ڕووداوی خنکان هەبووە کە بە داخەوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە پارێزگای دهۆک خنکاوە. هەروەها بە ڕووداوی هاتوچۆش یەک کەس لە ئیدارەی زاخۆ مردووە.
ڕاشیگەیاند "هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێکیش سووتاون"