بە ژمارە کارکردنی منداڵان لە کوردستان و عێراق و جیهان
خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و شەڕ و ئاڵۆزییەکان، لەسەر ناوچەی جیهان، کۆمەڵگە و خێزانەکانی ناچار کردووە منداڵەکانیان بۆ دەستکەوتنی بژێوی بنێرنە سەر شەقام و ترافیک لایتەکان.
ئەمەش وایکردووە لە هەندێک ناوچە و نێو بەشێک لە کۆمەڵگەکان سواڵکردنی منداڵان بکرێتە پیشەیەک گرووپ و باندی بازرگانیکردن بە منداڵان دروست بکرێن، کە بەهۆیەوە کاریگەریی خراپی لەسەر دەروونی خودی منداڵەکە و دواجار کۆمەڵگەش دەبێت.
ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2025، کە ڕۆژی جیهانتی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنی منداڵانە، ئامار و داتای جیاواز لەبارەی ژمارەی کارکردنی منداڵان لە جیهاندا هەن، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا کۆمار نادر ئاماری دروست لەبارەی کارکردنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ڕوون دەکاتەوە.