بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیک تۆک دەستی لەکار کێشایەوە
بەھۆی فشارەكانی ترەمپ بووە
K24 - ھەولێر
بەهۆی فشارەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیک تۆک دەستی لەکار کێشایەوە.
هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، بە قەدەغەکردنی تیک تۆک لە ئەمەریکا وای لە کێڤن مایەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیک تۆک کرد، نامەیەک بۆ دەستەی ئەنجومەنی ئیدارەی کۆمپانیای بایت دانس بنێرێت و دەست لەکارکێشانەوەی خۆی رابگەیەنێت.
ترەمپ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی چین، بڕیاریداوە تیک تۆک لە ئەمەریکا قەدەغە بکات یاخود مەرجی فرۆشتنی بە کۆمپانیایەکی دیکە داناوە و تا ئێستا مایکرۆسۆفت ئامادەیی بۆ کڕینی ئەپلیکەیشنەکە دەربڕیووە.