وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبارەی قوتابییانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێران دەخوێنن دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان.

هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆییەکانی ئێران دەخوێنن بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا، قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان لە ئەمرۆوە تاوەکوو (2025/7/1) و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەکە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو بڕیارە بەهۆی ئەو بارودۆخەیە کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات و  بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. 

باسی لەوەش کردووە، ئەو ماوەیان وەک ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.