عێراقییە گیرخواردووەکانی دەرەوەی وڵات دەگەڕێندرێنەوە فڕۆکەخانەی بەسرە

سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق ڕایگه‌یاند، له یه‌كشه‌ممه 15ی حوزەیرانی 2025، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سره ده‌ست به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاره عێراقییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
به‌نگین رێكانی له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گه‌شتیاریش ڕاده‌سپێرن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كان لە دەرەوەی وڵات.
ڕێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێڵی فڕۆكه‌وانیی عێراقیان ڕاسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره چڕ بكاته‌وه.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌ی عێراق تا كاتێكی نادیار به داخراوی ده‌مێننه‌وه و سه‌باره‌ت به توركیاش دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاته له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستا‌نبوڵ ڤیزا بۆ ئه‌و گه‌شتیاره عێراقییانه دابین ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه به هاوكاریی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره بگه‌ڕێنه‌وه.