جه‌بار یاوه‌ر: له ناوچه دابڕاوه‌كان له 7 مانگی ئه‌مساڵدا 147 كرده‌ی تیرۆریستی 650 قوربانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه
ره‌تیده‌كاته‌وه شاندی پێشمه‌رگه له به‌غدا بێت
K24 – هه‌ولێر:
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگه‌یاند، له 7 مانگی ئه‌مساڵدا، له سنووری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، چه‌كدارانی داعش 147 كرده‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه و له ئاكامدا 650 شه‌هید و بریندار و رفێندراویان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی "كوردستان24"، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ره‌تیكرده‌وه له ئێستادا هیچ شاندێكی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدا بێت بۆ گفتوگۆ و گوتی: هێشتا شاندی سه‌ربازی هه‌رێم بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه، چونكه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا دوو لیژنه‌ی باڵا هه‌ماهه‌نگی هه‌ن، یه‌كێكیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و دووه‌میان له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه.
ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مساڵ دوو كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، هه‌ردووكیان له مانگی ته‌مموز بووه، یه‌كه‌میان له 2ی ته‌مموز و دووه‌میان له 20ی ته‌مموز بووه و هێشتا دیار نییه كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م ده‌كرێت.
هه‌مان لیژنه له 2019 دا ته‌نیا دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه. له مانگی شوبات و حوزه‌یران بوون.
جه‌بار یاوه‌ر گوتی: تا ئێستا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی ده‌كه‌ین له دژی داعش. ئه‌م پرسه پێش 2014 هه‌بووه. له 2009ه‌وه خه‌ریك بووین تا ئه‌و پرۆسه‌یه رێككه‌وێت. ئه‌و كاته ناوی لیژنه‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش بوو. چوار ساڵ به‌رده‌وام بووین. له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی: یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق. دووه‌میش له‌و ناوچانه‌ی داعش تێیاندا ده‌ستی به كرده‌ی تیرۆریستی كردووه، هه‌روه‌ها چۆنێتی رێكخستنی هێڵی به‌رگریكردن له‌و ناوچانه رێكده‌خرێت. خاڵی سێیه‌می پرۆسه‌كه، ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌شه دژ به تیرۆریستانی داعش.
ئاشكراشیكرد، هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له گفتوگۆدان و تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی ئه‌منی ئه‌نجام نه‌دراوه، له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له باره‌ی مووچه و خه‌رجی پێشمه‌رگه‌وه، بڕیاره بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده بكه‌ن و بیده‌نه سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی هه‌رێمی كوردستان جێگیربكرێت.
گوتیشی: ئێستا لیژنه‌یه‌كی باڵای هه‌رێم له به‌غدایه بۆ داڕشتنی ستراتیژییه‌تی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵانی (2021، 2022، 2023)، پرسی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه تاوتوێ ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین، هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازییه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی مادده‌ی 140 هێشتا كێشه له ناوچه‌كان هه‌یه. بێگومان زیادبوونی كرده‌ی تیرۆریستی داعش، له‌و ناوچانه، مه‌ترسییه و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خستییه‌ڕوو، له ناوچه دابڕاوه‌كاندا:
* له 2018 دا 465 كرده‌ی تیرۆریستی هه‌بووه، 1700 كه‌س شه‌هید و بریندار بووه.
* له 2019دا نزیكه‌ی 237 كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامدراوه، نزیكه‌ی 1058 كوژراو و بریندار و رفێندرا‌و هه‌بووه.
* ئێستا له 7 مانگی ئه‌مساڵدا 147 كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامدراوه، نزیكه‌ی 650 شه‌هید و بریندار و رفێندرا‌و هه‌یه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه، جه‌بار یاوه‌ر باسی له‌وه‌كرد، هاوپه‌یمانان پشتیوانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن و هه‌وڵیانداوه هاوبه‌شی ئه‌منی و هه‌واڵگری له نێوان هه‌ردوولا درووست بكه‌ن. هانی هه‌ردوولایان داوه، باشترین رێگه بۆ كۆتاییهێنان به داعش، هه‌بوونی كاری هاوبه‌شه له نێوان هه‌ردوولادا.