کامیل ژیر لە سلێمانی خەڵاتکرا

بەبۆنەی 50 ساڵ خزمەت بە هزری کوردایەتی

K24 - سلێمانی

مامۆستا کامیل ژیر، ئەدیب، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کوردستان، بەبۆنەی 50 ساڵ خزمەت بە هزری کوردایەتی، لە سلێمانی خەڵاتکرا.

رێکخراوی کوردستان دیالۆگ، ئەمڕۆ (سێشەممە، 1-9-2020) خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستا کامیل ژیر. سەربەست مەنمی، سەرۆکی رێکخراوەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "مامۆستا کامیل یەکێکە لەو جوامێرانەی زیاتر لە 50 ساڵە خزمەت بە کورد و کوردستان دەکات، بەتایبەتی لە گەشەپێدان بە هزری نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمی کوردی".

مامۆستا کامیل ژیر، خۆشحاڵە بە وەرگرتنی خەڵاتەکە و گوتی "لە راستیدا من چاوەڕوانم نەدەکرد لەم کتوپڕیە رێکخراوێک من بەسەر بکەنەوە، ئەوە جێگەی شانازییە و خۆشحاڵم".

ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی رێکخراوی کوردستان دیالۆگ، کە رێکخراوێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە، کۆمەڵێک گەنج لە پایتەختی رۆشنبیرییەوە دایانمەزراندووە و بەگوتەی سەرۆکی رێکخراوەکەش لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین چالاکی کولتووری و فەرهەنگیمان ئەنجامداوە.

هـ.ر.