وەزارەتی كار پارە بەسەر 140 ھەزار خێزان دابەش دەكات
لە پارێزگای دھۆك لیستەكە ئامادەكراوە
K24 – دھۆك
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵاتی ئاشكرای كرد، بڕێك پارە بەسەر 140 ھەزار خێزان دابەش دەكەن، و لە پارێزگای دھۆك لیستی ناوەكان ئامادەكراوە.
كوێستان محەمەد، وەزیری و كار و كاروباری كۆمەڵاتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە دھۆك ئاشكرای كرد: "لیستێك ئامادە دەكرێت بۆ دابەشكردنی 100 ھەزار دینار بەسەر 140 ھەزار خێزان، خۆشبەختانە لە بەڕێوەبەرایەتی دھۆك لیستەكە ئامادەكراوە، لە پارێزگاكانی دیكەش ئامادەكردنی لیستەكە لە قۆناغی كۆتایی دایە".
گوتیشی: "ھاوكات پڕۆژەیەكی دیكەمان دابەشكردنی بڕێك خۆراكە بەسەر 312 ھەزار خێزان لە ھەرێمی كوردستان، ئێستا سیستمێكمان ئامادەكردووە، بەڵام تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسند نەكرێت ناچێتە قۆناغی جێبەجێكردن".