بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوێکی تەقەکردن دەدات

ڕووداوێکی تەقەکردن لەنێوان زاوا و غەزوورێک لە قوشتەپەی هەولێر ڕوودەدات و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئەو کەسانە دەستگیر دەکات، کە تەقەیان کردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی تەقەکردن لە چوار ڕێیانی قوشتەپەی هەولێر لە بارهەڵگرێک کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان دەرکەوت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، كێشەکە بۆ دوو بنەماڵە دەگەڕێتەوە، لە نێوان  زاوا و غەزوورێک بووە، لەسەر ئەم ڕووداوە بە فەرمانی دادوەری ڵێکۆڵینەوە ئاسایشی هەولێر سێ کەس دەستگیرکراون کە تەقەیان کردبوو، بەناوەکانی (ع ، خ ، ع) و (ع ، ر ، خ) و (م ، م ، خ)، هەروەها دەست بەسەر چەکەکانیشدا گیراوە.

 
Fly Erbil Advertisment