پاپای ڤاتیكان: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی 'شه‌ڕانگێزییه‌كی شه‌یتانی' بێوێنه بووه‌ته‌وه

پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م، پاپای ڤاتیكان نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕانگێزییه‌كی شه‌یتانی بێهاوتا بووه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 26ـی حوزەیرانی 2025، پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست (لیۆی چوارده‌یه‌م)، پاپای ڤاتیكان ڕایگه‌یاند، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی ململانێی شه‌ڕانگێزییه‌كی شه‌یتانی بێهاوتا بووه‌ته‌وه، جه‌نگ ئه‌و ناوچه‌ی وێران كردووه و له‌ناو ڕقه‌به‌ری نقووم بووه و به شێوه‌یه‌ك ژه‌هراوی بووه، كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه.
پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م گوتووشیه‌تی، جه‌نگ "ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌سیحی وێران كرد"، كاتێك بیر له دۆخی كاره‌ساتبار و نامرۆییانه‌ی غه‌ززه ده‌كرێته‌وه، دڵ پڕ خوێن ده‌كات.
پاپای ڤاتیكان پێشتریش له مانگی ڕابردوو داوای له ئیسرائیل كرد ڕێگه به گه‌یشتنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه بدات.
پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، مایه‌ی نیگه‌رانییه هێزی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای مرۆیی ڕێزیان لێ ناگیرێت و به‌ڵكوو هێزی خۆسه‌پاندن شوێنی گرتوونه‌ته‌وه.