ئێران بە فەرمی کوژرانی سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای زیندانی ئێڤینی ڕاگەیاند

زیندانی ئێڤینی
زیندانی ئێڤینی

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە فەرمی کوژرانی سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای زیندانی ئێڤینی تاران و چەند کارمەندیكی دادگاکە و پاسەوانی زیندانەکە و خەڵکی مەدەنی ڕاگەیاند.

ئاژانسی تەسنیم دەقی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، دادوەر عەلی قەناعەت کار، سەرۆکی داواکاریی گشتیی ناوچەی 33ـی تاران لەگەڵ پۆلێک لە هاوکار و پاسەوانی زیندانی ئێڤین و ژمارەیەک لە هاووڵاتیی مەدەنی، کە بۆ دیداری نزیکەکانیان سەردانی زیندانەکەیان کرد بوو، بە هێرشی  ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کوژراون.

هەروەها ئاماژەی داوە، جگە لە قەناعەت کار، پۆلێک لە باشترین کارمەندەکانی دادگاکە لەو هێرشەی ئیسرائیل کوژراون.

ڕۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، لە دەیەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زیندانی ئێڤین لە تاران.

 
Fly Erbil Advertisment