به‌غدا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 3 مانگی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات
بۆ ته‌واوكردنی ساڵی داراییه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی ئه‌مساڵی په‌سندكرد و پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سند بكرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، گوته‌بێژی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: له پێناو رێكخستنی پرۆسه‌ی خه‌رجی و ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان بۆ سێ مانگی ماوه له ساڵی دارایی عێراق، وه‌ك پابه‌ندییه‌كی حكومه‌ت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌سند كرد و ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
گوتیشی: سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی، ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی بودجه‌ی به پڕۆژه‌ی بودجه‌یه‌كی كتوپڕ و ساده وه‌سفكردووه و ئامانج لێی رێكخستنی پرۆسه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵ هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق، جیاواز ده‌بێت و پێشكه‌وتووانه ده‌بێت و زۆر له كێشه‌كانی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت گوتی: له داهاتوویه‌كی نزیكدا گوێمان له ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه به هۆی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه، داده‌ماڵرێن و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی تیرۆركردنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری گرووپه تیرۆریستییه‌كان، له لێكۆڵینه‌وه‌دا سه‌ره‌داوی باش ده‌ستكه‌وتوون و خه‌ریكه ناسنامه‌ی بكوژه‌كان ئاشكرا ده‌بێت.