754 کەسی دیکە لە هه‌رێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
24 کەسی دیکەش بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
K24 - هەولێر
لە 24 کاتژمێری رابردوودا 754 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش دووەم جارە تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا 750 کەس تێدەپەڕێنێت.
وەزارەتی تەندروستی هەروەها رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 24 کەسی دیکەش بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
به گوێره‌ی ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 201ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، نوێترین زانیاری له باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌یه:
یه‌كه‌م: پشكنین: 6804 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراوون.
دووه‌م: تووشبوون: 754 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراون، به‌م جۆره: 216 له هه‌ولێر، 99 له سلێمانی، 27 له گه‌رمیان، 127 له راپه‌ڕین، 247 له دهۆك، 38 له هه‌ڵه‌بجه.
سێیه‌م: چاكبوون: 646 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
چواره‌م: مردن: 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 3 كه‌سیان له هه‌ولێر، 12 له سلێمانی، 1 له گه‌رمیان، 8 له دهۆك.
