نێچيرڤان بارزانى و پلاسخارت دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد

K24   - هه‌ولێر:

سه‌ر ‌له‌به‌ياني ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد.

نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى.

سيستمى فيدراڵى له‌ عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.