ئه‌ڵمانیا زیاتر له 1500 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت
ئێستا له كه‌مپه‌كانی لیسبۆسی یۆنانین
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پێشوازی له 1533 په‌نابه‌ر ده‌كه‌ن، كه ئێستا له كه‌مپی لیسبۆسی یۆنانین.
دوای سووتانی كه‌مپی مۆریا، هه‌زاران په‌نابه‌ر له دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنان بێ په‌ناگه ماونه‌ته‌وه.
ئولاف شۆڵتز، جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له زیاتر له هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر ده‌كات و ئه‌و په‌نابه‌رانه دوورگه‌كانی یۆنانیان به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشتووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و خێزانانه‌یه، كه منداڵیان له‌گه‌ڵه و مافی په‌نابه‌ریان له یۆنان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به گوێره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، 10 وڵاتی ئه‌وروپایی پێشوازی له 400 په‌نابه‌ری خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌شكرد، زۆر پێویسته له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه، كه له 2015ه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا له باره‌یه‌وه رای جیاوازیان هه‌یه.