دەوامی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رادەگیرێت

ھاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

K24 – سلێمانی

بەھۆی تووشبوونی ژمارەیەك كارمەند بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بڕیاردا سبەی دەوام رابگرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاشكرای كرد، سبەی پێنج شەممە 17/9/2020 ئیش و کارەکانی رادەگرێت. لەبەر پابەند بوون بە رێنمایەکانی تەندورستی و توشبوونی ھەندێک کارمەندی بەرێوەبەرایەتیەكەیان بە ڤاێرۆسی کورۆنا.

ئاماژە بەوەكراوە، لەسەر بڕیاری بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی بڕیاردرا بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی بە مەبەستی رشاندنی دەرمانی پاكردنەوەی لە دژی ڤاێرۆسی کۆرۆنا.

داواش لە ھاووڵاتییان كراوە، بۆ رایی كردنی مامەڵەكانیان سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نەكەن.