له 25 رۆژی رابردوودا 190 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌ولێر كردووه
كه‌رتی گه‌شتوگوزار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر رووی له گه‌شانه‌وه‌یه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێری پایته‌خت رایگه‌یاند، كه‌رتی گه‌شتوگوزار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر رووی له گه‌شانه‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئیسماعیل مینه‌خان، به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له (20ی ئاب/ ئۆگستی 2020)ه‌وه تا (15ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020) بۆ گه‌شتوگوزار، 190 هه‌زار گه‌شتیار روویان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كردووه.
H.B