سەرۆك بارزانی ئیدانەی كارەساتی شەهیدكردنی خانەوادەی دارا رەئوف دەكات
سەرۆك بارزانی: دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم
K24 – ھەولێر:
سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا ئیدانەی شەھیدكردنی خانەوادەی دارا رەئوفی كرد و سەرخۆشی لە كهس و كارهكهی كرد.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە داخەوە هاووڵاتی دارا رەئوف كە كوردی دانیشتووی شاری بەغدا بووە خۆی و خێزان و كچەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەغدا شەهید كران. وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا رەئوف دەكەم. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم، كە توانیان خێرا تاوانباری سەرەكیی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و دەستگیری بكەن.
مسعود بارزانی
16ـی ئەیلوولی 2020