یەختێکی كۆچبەران نوقم بوو: کوردی تێدایە

لەنێوان توركیا و یۆنان نوقم بووە

K24 – ھەولێر

یەختێکی كۆچبەران لەنێوان توركیا و یۆنان نوقم بوو. بەگوێرەی زانیارییەكان ژمارەیەك كورد لەناو یەختەكەدا بوونە.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای كرد: "یەختێک بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لەنێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دوورگەی کریت نقوم بووە. پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بەپەلە گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و توانیویانە 57 کۆچبەر رزگار بکەن".

 ئاماژە بەوەشكراوە: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 تەرم دۆزراونەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵانن".

بەگوێرەی زانیاری ئەو دەزگایە، کۆچبەرەکان پێكاتوون لە  کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵی. تائێستا ھێزی دەریاوانی لە شوێنی رووداوەکە بەردەوام دەگەڕێن بە دوای کۆچبەری دیکەدا.