ئەمەریکا نێوەندگیری سووریا و ئیسرائیل دەکات
پێگەیەکی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان ئەمەریکا، سووریا و ئیسرائیل لە بارەی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەڕێوە دەچێت.
سێشەممە 22ـی تەممووزی 2025، پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکی لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک بڵاوی کردووەتەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئیسرائیل و سووریا دەکات.
هەروەها ئاماژەشی داوە، کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆ لەبارەی ڕیککەوتنێکی ئەمنی بۆ هەماهەنگی نێوان دیمهشق و تهلئهڤیڤ لە باشووری سووریا دەکەن.
هاوکات پێگهكه باسی لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوهکە نە کردووە.
دووشهممه، 21ـی تهممووزی 2025، ڕامی عهبدولڕهحمان، بهڕێوهبهری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تایبهت به كوردستان24ـی ڕایگهیاند، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکانی پارێزگای سوهیدا لە باشووری سووریا بۆ هەزار و 265 کەس بەرز بووەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵدا.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی درووزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.ووری سووریا بۆ هەزار و 265 کەس بەرز بووەتەوە.