ئیتاڵیەکان بە رێفراندومێك بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی پەرلەمانتاران و سێناتۆرەکانیاندا
ژماره‌ی په‌رله‌مانتار و سیناتۆره‌كان له 945 كه‌سه‌وه بۆ 600 كه‌س كه‌م ده‌كرێنه‌وه

K24- ئەوروپا:
دوێنێی و ئەمڕۆ خه‌ڵكی ئیتاڵیا له‌رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی رێفراندومهوه بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی پەرلەمانتاران و سێناتۆرەکانی وڵاتەکایاندا و دەنگی بەڵێ بە رێژەی 69.6% سەرکەوتنی بەدەست هێنا و دەنگی نەخێر به‌ڕێژه‌ی 30.4%ی بەدەست هێنا.
لەیەکەمین لێدوانی‌دا سەرۆکی جوڵانەوەی پێنج ئەستێرە و هاوكات وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، کە خاوەنی پێشنیازەکە بوو، رایگەیاند: سەرکەوتنێکی مێژووییە بۆ ئیتالییەکان و سیاسەتکردن لەم وڵاتە، ئەم سەرکەوتنە لەچاکسازیەکی دیكه نزیکمان دەکاتەوە، ئەویش کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و سێناتۆرەکانە له‌گه‌ڵ شێوازی گۆڕینی هەڵبژاردن تا کاری ده‌سه‌ڵاتداری لە وڵات‌دا ئاسانتر بکرێت.
بە سەرکەوتنی بەڵێ لە رێفراندومی دەستوری ئیتالیادا، ژمارەی په‌رله‌مانتاران له 630 په‌رله‌مانتاره‌وه بۆ 400 په‌رله‌مانتار و ژماره‌ی سیناتۆرهكانیش له 315 كه‌سه‌وه بۆ 200 سیناتۆر كه‌م ده‌بێته‌وه. واتا له‌كۆی 945 په‌رله‌مانتار و سیناتۆر، بۆ 600 كه‌س كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
H.B
