ئیسرائیل: ئامانجی سەرەکیمان لەنێوبردنی حەماسە

دوای دەستپێکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، بەرپرسانی ئیسرائیل دووپاتییان کردەوە ئامانجی سەرەکییان لە شەڕی غەززە لەنێوبردنی حەماسە.

سێشەممە 5ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە چیتر غەززە نابێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان دەبێت حەماس لەنێوببەین.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش گوتی: شکستی حەماس لە غەززە و ڕەخساندنی هەلومەرجی بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان، ئامانجی سەرەکیمانە لە شەڕی غەززە، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین.

دووشەممە، 4ـی ئابی 2025، دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بڕیاری فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی داوە و تاوەکوو تەواوی غەززە داگیر نەکات، شەڕ لە دژی بزووتنەوەی حەماس ڕانەگرێت.