جەی دی ڤانس: کار لەسەر کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ترەمپ، زێلێنسکی و پوتن دەکەین
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا بەبێ سەرۆکی ئەمەریکا هیچ ئەنجامێکی نابیت، بۆیە دەبێت سەرەتا کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بەڕێوە بچێت، ئاماژەشی دا، ئەنجامی دانوستانەکان بە تەواوی بە دڵی هیچ لایەنێک دیاری کراو نابێت.
یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕۆژنامەوانی دا لەگەڵ فۆکس نیووز ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە گفتوگۆکردنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکەیان بەردەوام دەبێت، باسی لەوەش کرد، ئامادەکاری بۆ کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زێلێنسکی و ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن.
لەبارەی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی زێلێنسکی و پوتن پێش کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتن، گوتی: پێم وا نییە، کۆبوونەوەکەی زێلێنسکی و پوتن بەرهەمدار بیت، چونکە دەبێتە ترەمپ سەرەتا لەگەڵ ئەو دوو سەرکردەیە کۆببێتەوە و وایان لێ بکات هەست بە هەڵەکانی خۆیان بکەن و لە بارودۆخەکان تێ بگەن. هاوکات پێشتر پوتن ڕەتی کردبووە کە بە دووقۆڵی لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا باسیشی لەوە کرد، ڕەنگە ئەنجامی کۆبوونەوکان هیچ کام لە لایەنەکان بە تەواوی دڵخۆش نەکات، چونکە ئەمەریکا کار لەسەر ئەنجامێک دەکات هەر دوو لایەن پێی ڕازیبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە 15ـی ئابی 2025، لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوەی نیوان پوتن و ترەمپ لە بارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا بەڕێوە بچێت.