هیندستان.. زیاتر له 81 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له شه‌و و رۆژێكدا تۆمار كران
نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا مردوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هیندستان، بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك شه‌و و رۆژی رابردوودا، (81) هه‌زار و (484) كه‌س، تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هیندستان رایگه‌یاند، "له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، (6) ملیۆن و (39) هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون".
گوتیشی: "له (24) كاتژمێری رابردوودا، (1095) كه‌س، به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به په‌تاكه مردوون، گه‌یشتووه‌ته (99) هه‌زار و (773) كه‌س.
هیندستان له دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له رووی زۆری ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له پله‌ی دووه‌مدایه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر