لە هەرێمی کوردستان چەندین شوێن بەناوی دانیاڵ میترانەوە کراوە

دانیاڵ میتران لە هەرێمی کوردستان چەندین قوتابخانە و شەقام و باخچەی بەو ناوەیە، بۆ رێزگرتن لە دڵسۆزی و کارەکانی کە بۆ گەلی کوردی کردووە و هێشتنەوەی ناوی و ناساندنی نەوەیەکی نوێ و گەنج ، تا رۆڵی ئەوانیش لە چیرۆکەکانی تایبەت بە کورددا لە بیر نەکرێت.

کورد بە دڵسۆزیی و سوپاسگوزاریی ناسراوە بۆیە ناوی دانیال میتران و فرانسوا میتران و دەیان هاوپەیمانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە. 

سەفا هاشم ، کاسبکار، بە کوردستان24ـی گوت: 25 ساڵە لێرە کاردەکەین، ئەم چواریانە بەناوی دانیاڵ میترانەوە کراوە، وەکو دڵسۆزییەک بۆ گەلی فەرەنسا لە بەرانبەر هاوکارییەکانی بۆ گەلی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە.

محەممەد عەدنان، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی گوت: میللەتی کورد هەمیشە بەر وەفا ناسراوە هەر بۆیە چەندین شوێنمان هەیە لە هەرێمی کوردستان بەناوی کەسانی بیانییەوە کراون، ئەمەش دەرخەری وەفایە بۆ ئەو کەساتییانە.

کاتیک کورد لە خراپترین دۆخەکانیدا بە دوای دەرگایەکدا دەگەڕا، دانیال میتران دەرگای هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ کردەوە.

دانیال میتران

لە 29ـی تشرینی یەکەمی 1924 لە شاری ڤێردەنی فەرەنسا لەدایکبووە، هاوسەری فرانسوا میتێران سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بووە، پشتیوانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەرەنسا بووە، دامەزرێنەری دامەزراوەی فرانس لیبەرتێ، لە ساڵی 1991 تاوەکوو 2011 چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

هەروەها پشتیوانییەکی زۆری لە دۆزی کورد کردووە و بە دایکی کوردان ناسراوە، لە لە 22ـی تشرینی دووەمی 2011 کۆچی دوایی کردووە.

 

 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment