شڤان پەروەر و ئەلەند حازم لە پاریس گۆرانیان بۆ پێشمەرگە گوت

لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر تابلۆی پێشمەرگە، لە پارکی لە ئۆندرێ سیترۆێن لەلایەن سەرۆک بارزانی و سەلمان فەرمان، شەھیدی زیندووی شەڕی داعش، سەرباری میوانانێکی زۆری فەرەنسی و کورد و پێشمەرگەی قارەمان، دوو هونەرمەندی نێوداری کوردستان چەند گۆرانییەکیان بەو بۆنەوە بەسەر پێشمەرگەدا گوت.
هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، هونەرمەند ئەلەند حازم، هونەرمەندی نێوداری کوردستان، لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر تابلۆی پێشمەرگە، لە پارکی لە ئۆندرێ سیترۆێن، چەند گۆرانییەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، یەک لەو گۆرانیانەی بەناوی(ئەز هوجامم) بوو کە، باسی لە شەهید هوجام سورچی دەکرد کە بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید کرا، لەگەڵ ئەوەشدا، تێیدا مێژووی شۆڕش و قوربانیدانی کورد و بەرگرییەکانی وێنا کرد، ئەلەند بە گۆرانییەکانی، تەواوی ئامادەبووانی خستە کەشی شۆڕش و بەخودان.
دواتر، هونەرمەندی دیار و ناوداری کوردستان، شڤان پەروەر، کە بە هونەرمەندی پێشمەرگە و خەباتکار ناوبراوە، لەو گۆرانیانەی پێشکەش بە پێشمەرگە کرد کە، لەسەردەمی شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستاندا، هێز و مۆراڵی هێزی پێشمەرگە بوون.
لەگەڵ گۆرانییەکانی شڤان پەروەر، ئامادەبووان بەیەکەوە گۆرانییەکانیان دەگوتەوە، کەوتبوونە نێو کەش و هەوای شۆڕش و بەرخودان.
ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پارکی لە ئۆندرێ سیترۆێن، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، پەردەی لەسەر تابلۆی(پێشمەرگە) لادا.