ویلایەتی: ترەمپ ئەورووپای پەراوێز خستووە

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بڕیاری ئەورووپا بۆ چالاککردنەوەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر وڵاتەکەی، لە کاردانەوەی سیاسەتی تاک لایەنەی سەرۆکی ئەمەریکایە، بۆ ئەوەی بوونی خۆیان لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بسەپێنن.
شەممە 6ـی ئەیلوولی 2025، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، گرنگی بە وڵاتانی ئەورووپا نادات، هەرچەندە ئەوانیش ئەم ڕاستییە دەزانن، بەڵام نایانەوێت بەرەنگاری سەرۆکی ئەمەریکا ببنەوە.
باسی لەوەش کردووە، تەنانەت ترەمپ لە پرسی ئۆکرانیا، ئەورووپای پەراوێز خستووە و پشتگیری ڕووسیا دەکات، هەر بۆیەش وڵاتانی ئەورووپا دەستیان کردووە بە دژایەتیکردنی وڵاتانی سەربەخۆ بۆ ئەوەی کاریگەریی خۆیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پیشان بدەن. گوتیشی: چالاککردنەوەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان (سناپ بەک) لە دژی ئێران لە لایەن فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، هەر لە کاردانەوەی سیاسەتەکانی ترەمپ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوو.
هەروەها ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی توند لە سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێت و هۆشداری دا سیاسەتی ترەمپ بەرەوە جەنگی سێیەمی جیهانیمان دەبات.
پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، هەر یەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، میکانیزمی سناپ باکیان لە دژی ئێران چالاک کرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، هەر سێ وڵاتەکە داوا لە ئێران دەکەن، لە ماوەی 30 ڕۆژ پابەندبوونی خۆی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی پیشان بدات.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە 26ـی ئابی 2025، وڵاتانی ئەورووپی و بەریتانیا بە مەبەستی چارەکردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لە جنێڤ لەگەڵ شاندی ئێران کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی بەر لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم دەرفەت بدەنە ئەو وڵاتە.
میکانزیمی سناپ باک
ميكانیزمی سناپ باك (Snapback) یانیش (جڵه‌وكردنی په‌له‌پیتكه) پلانی ئه‌مه‌ریكا بوو له سه‌رده‌می باراك ئۆباما له ساڵی 2015، بۆ ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ی دواتر به ڕێككه‌وتننامه‌ی 5+1 یاخود (JCPOA)، كه پێكهاتبوون له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا، چین و ئه‌ڵمانیا، ناسران. ئامانجی سه‌ره‌كیشی بریتی بوو له دڵنیاكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه، كه ئه‌م میكانیزمه خێرایه ده‌توانێت دووباره سزاكانی سه‌ر ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندیی پابه‌ندی و به‌ڵینه‌كانی نه‌بێت.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 5+1، له چوارچێوه گشتییه‌كه‌یدا گوزارشت له بڕیاری ژماره 2231ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات وه‌كوو چه‌ترێك بۆ هه‌موو بڕیاره تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه كۆمه‌ڵێك سزای له‌خۆ گرتووه.
هەروەها میکانیزمی سناپ باک مافی ئەوە دەداتە ئەمه‌ریکا بۆ هەموو بڕیاره پەیوەندیدارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بگەڕێتەوە و داوای گەڕاندنەوەی دەستبەجێیان بکات لە ماوەی 30 ڕۆژدا، واته لە دوای ئاگادارکردنەوەی ئەنجوومەنی ئاسای
ئه‌مه‌ریكا لە ئەیلوولی 2020ـدا هەوڵی چالاککردنی ئه‌و میكانیزمه‌ی بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌سه‌ر ئێران‌دا بوو، بەڵام زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەتیان کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمه‌ریکا له‌ناو ڕیككه‌وتننامه‌كه‌دا نه‌مابوو.